١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢٣:٤٤
Source: Mehrnews
هۆشداریی لەبارەی لێکەوتەی مەترسیداری هێرشی سەربازی لە دژی ئێران

شرۆڤەکارێکی سیاسی نیسبەت بە لێکەوتە بەربڵاو و کۆنترۆڵ نەکراوەکانی هەر جۆرە هەوڵێکی سەربازی بۆ سەر ئێران لە ناوچەکە هۆشداریی دا.

 سەمیر شۆهانی شرۆڤەکاری سیاسی بە ئاماژە بە توانی سەربازی ئێران بەتایبەتی توانی مووشەکی ئەو وڵاتە جەختی کرد کە هەر جۆرە هەوڵیکی سەربازی لە سەر ئێران لێکەوتەی ناوچەیی بەربڵاوی لێدەکەوێتەوە کە لەوانەیە لە کۆنترۆڵ دەربچێت.

ناوبراو زیادی کرد: هەر هەوڵێکی سەربازی لە دژی ئێران ئاسایشی سەرجەم ناوچەکە دەخاتە مەترسیەوە.


شەوهانی وتیشی: ئیسرائیل بە باشی لە بەرز بوونەوەی ئاستی توانی مووشەکی ئێران بەتایبەتی دوای گۆڕانکاریەکانی شەڕی 12 ڕۆژە هەواڵی دا؛ شەڕێک کە نیشانی دا تاران هاوکێشەی بەرگری نوێی لە ناوچەکە داڕشتووە.

ناوبراو وتیشی: بەرپرسانی ئێران لە ساڵانی دواییدا نەخشەی سیخوڕی و هەواڵگری دوژمن بۆ ناسەقامگیر کردنی وڵاتی لە ڕێگای پێکهێنانی سیستەمێکی ئەمنیەتی بەردەوامی شکست داوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha